به‌ڤیدیۆ.. ته‌نیا له‌سه‌ر سه‌لكه په‌نیرێك 172 كه‌س بریندار بوون
له ناو برینداره‌كاندا ژماره‌یه‌كیان ده‌ست و قاچ و كه‌للـه سه‌ریان شكاوه و باری ته‌ندرووستی هه‌ندیكیان ناجێگیره و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان
K24- هه‌ولێر:
به‌ده‌یان به‌شداربوو له پێشبڕكێی "په‌پكه په‌نیری غلۆركراو" له‌به‌ریتانیا بریندار بوون، كه ساڵانه له وه‌رزی به‌هار ئه‌و پێشبڕكێیه له‌سه‌ر گردی "كۆپه‌ر" ئه‌نجامده‌درێت.
پیشبڕكێی "په‌پكه‌ی په‌نیری گردی كۆپه‌ر" رووداوێكی ساڵانه‌یه و، له مانگی گوڵانی هه‌موو ساڵێك له پشووی به‌هار ئه‌نجام ده‌درێت. شوێنی ئه‌و پێشبڕكێیه له‌نزیك شاری كۆتسۆڵدزی ئینگلته‌رایه و، ناوی ئه‌و یاریه شێتانه‌یه له ناوی ئه‌و گرده وه‌رگیراوه كه یاریه‌كه‌ی لێ ئه‌نجام ده‌درێت و، بریتییه له رووداوێكی میللی كلاسیكی كه دانیشتوانی گوندی برۆكۆرس رێكیده‌خه‌ن.
ساڵانه چه‌ندین كه‌س له‌و رووداوه‌دا بریندار ده‌بن، بۆ ئه‌مساڵیش 172 به‌شداربوو بریندار بوون، له‌ناویاندا ژماره‌یه‌كیان ده‌ست و قاچ و كه‌للـه سه‌ریشیان شكاوه.
شێوازی یاریه‌كه به‌و شێوه‌یه، سه‌ره‌تا پهپكهیهك په‌نیری خڵۆكهیی له‌سه‌ری گرده‌كه‌وه "گردی كۆپه‌ر" غلۆر ده‌كرێته خواره‌وه، دواتر سه‌رجه‌م به‌شداربووان كه له‌سه‌ری گرده‌كه وه‌ستاون، به‌دوای سهركه په‌نیره‌كه ده‌كه‌ون بۆئه‌وه‌ی بیگرنه‌وه. یه‌كه‌م كه‌س كه ده‌گاته په‌پكه په‌نیره‌كه له بناری گرده‌كه، به سه‌ركه‌وتووی ئه‌و پێشبڕكێیه ده‌ناسرێت.
وێڕای دژواری ئه‌و یارییه و ئازاره‌كانی ئه‌نجامدانی كه تێیدا به‌ده‌یان كه‌س بریندار ده‌بن و ئێسقانه‌كانیان ده‌شكێن و حاڵه‌تی هه‌ندێكیان مه‌ترسیداریش ده‌بێت، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ندین كه‌س له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ئوستراڵیا، نیۆزیله‌ندا و نیپاڵیش به‌شداری له‌و پێشبڕكێیه‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌و یاریه كلاسیكییه ساڵانه به‌نهێنی رێكده‌خرێت، ئه‌مه‌ش بۆ خۆدزینه‌وه له لایه‌نی یاسایی به‌وه‌ی كه چه‌ندین كه‌س تێیدا بریندار ده‌بن و, وه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، مێژووی ئه‌و یارییه بۆ سه‌دان ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
H.B