به‌ڤیدیۆ.. تا تره‌مپ باوه‌شی پێدانهكرد وازی نه‌هێنا
كاتێك تره‌مپ سه‌قاڵی واژووكردنی یاسایێكه منداڵێك چه‌ندین جار هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵی باوه‌ش به‌یه‌كتردا بكه‌ن .. له‌كۆتاییدا سه‌ركه‌وت
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕی تویته‌ر بڵاوبووه‌ته‌وه و تێیدا دیمه‌نی منداڵێكی كۆڵنه‌ده‌ر نیشان ده‌دات، كه چه‌ندین جار هه‌وڵ ده‌دات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باوه‌شی پێدا بكات.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا كاتێك تره‌مپ سه‌رقاڵی واژووكردنی یاسای تایبه‌ت به رێككاره ته‌ندرووستییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌و منداڵه هه‌وڵده‌دات سه‌رنجی تره‌مپ بۆخۆی راكێشێت و چه‌ندین جار ده‌ستیش له شانی تره‌مپ ده‌دات، تا دواجار تره‌مپ هه‌ستی به خواستی ئه‌و منداڵه كرد و باوه‌شی پێداكرد و ماچیكرد.
سه‌ره‌تا منداڵه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باوه‌ش به‌یه‌كتردا بكه‌ن، به‌ڵام تره‌مپ له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ری سه‌رقاڵ بوو، منداڵه‌كه بێ‌ئومێد نه‌بوو و چه‌ندین جاری دیكه هه‌وڵیدا، له‌كۆتاییدا توانی له هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بێت.
له‌و كاته‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، بووه‌ته سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاو بوونه‌ته‌وه، كه دیمه‌نه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی نیشان ده‌ده‌ن.
H.B
In cute moment, a young boy attempts several times to nab Pres. Trump's attention during signing of the "Right to Try Act"—and finally succeeds in getting a hug from the president. https://t.co/gxZhMPunds pic.twitter.com/YUKst8IoTW
— World News Tonight (@ABCWorldNews) May 30, 2018