سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لەکارلادرا
سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی ئیسپانیا، دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو
K24 – ههولێر:
بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی، پەرلەمانی ئیسپانیا بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە ماریانۆ راخۆی، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، سەندەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی (بی بی سی)، پێدرۆ سانشێز، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی ئیسپانیا، دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو.
لەو بارەيەوە ئەو سەرۆک وەزیرانە نوێیە گوتی: "ئێمە ئەمڕۆ پەڕەیەکی نوێ لە مێژووی دیموکراسی وڵاتەکەمان دەکەینەوە".
بۆ یەکەمین جارە لە مێژووی نوێی ئیسپانیادا، پەرلەمانی ئەو وڵاتە متمانە لە سەرۆک وەزیرانێک وەربگرێتەوە.
لە پرۆسەی دەنگدانەکە، 180 پەرلەمانتار دەنگیان دژی راخۆی دا و 169 دیکەش پشتگیری مانەوەیان کرد و پەرلەمانتارێکیش دەنگی نەدا.
سەرۆک وەزیرانی لەکارلادراو دوای تەواوبوونی پرۆسکە رایگەیاند: "ئەوە شەرەفە بۆمن ئیسپانیایەک جێبهێڵم کە باشترە لەو کاتەی کە بوومە سەرۆک وەزیران (ساڵی 2011)".