له‌سه‌ر سه‌ددام حوسێن بێژه‌رێك له به‌رنامه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه
نمایشكاره و بڕیار بوو به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به ره‌مه‌زان پێشكه‌ش بكات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی پێداهه‌ڵگوتن و په‌سنكردنی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق، نمایشكارێكی سعوودی له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌ك له كه‌ناڵێكی كوێتی راگیرا.
كه‌ناڵی "العدالة"ی كوێتی، ده‌ركه‌وتنی (ساره وه‌دعانی) له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به ره‌مه‌زان راگرت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له زنجیره تویتێكدا، په‌سنی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراقی كردبوو.
له به‌رنامه‌كه‌دا، ساره وه‌دعانی، كه نمایشكاری جلوبه‌رگه و سعوودیه، بڕیاربوو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ساڵح را‌شد رایگه‌یاندكاری كوێتی و هونه‌رمه‌ندێكی به‌حرێنی به‌ناوی شیلا سه‌بت، به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به ره‌مه‌زان، له كه‌ناڵی "عه‌داله"ی كوێتی پێشكه‌ش بكه‌ن.
هۆكاری راگرتنی ئه‌و نمایشكاره له به‌رنامه‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زنجیره تویتێك كه له ساڵی 2011 له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه تێیدا به‌سه‌ر دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق، سه‌ددام حوسێن‌دا هه‌ڵده‌ڵێت و په‌سنی ده‌كات.
مذيعة قناة العدالة الكويتية «ATV» تمتدح المقبور صدام حسين ! pic.twitter.com/rogPocanaJ
— المجلس (@Almajlliss) May 31, 2018