له پارێزگایه‌كی عێراق داوای به‌رپاكردنی "شۆڕشێكی گه‌وره" ده‌كرێت
په‌یامێك بۆ خه‌ڵكی سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چالاكوانی پارێزگای بابل كه نزیكه‌ی 130 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته خوارووی به‌غدای پایته‌خته‌وه، داوا له خه‌ڵكی پارێزگاكه ده‌كه‌ن، به‌شداریی له خۆپیشاندانێكی گه‌وره و یه‌كگرتوو بكه‌ن كه سه‌ر بكێشێت بۆ مانگرتن له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل و دژی خراپی كاره‌با و خزمه‌تگوزاریی ده‌نگ هه‌ڵبڕن.
له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی پارێزگاكه‌یان كردووه، چالاكوانان داوا له خه‌ڵكی سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌كانی بابل ده‌كه‌ن، خۆپیشاندانێكی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن و ده‌ڵێن: "هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌ن و لیژنه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه و خۆپیشاندانه‌كه بۆ كاتژمێرێك و دووان نییه و جگه له‌وه‌ی هه‌ینی كۆبوونه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/6/2018 تا راگه‌یاندنی مانگرتن په‌ره‌ی پێبده‌ن و ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه‌یش تا راده‌یه‌ك یه‌كلایی بووه‌ته‌وه".
له نامه‌كه‌دا داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، هه‌موو شتێك له دوای خۆیان جێبهێڵن و با بابل و هه‌ژاره‌كان له ویژدان و به‌ر چاویان بێت، بابلی مه‌زن به هه‌موو هۆز و هۆزانڤان و میدیاكاران و هونه‌رمه‌ندان و رووناكبیران و چالاكوانانی سڤیل و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و گهنجانییهوه، به یه‌كگرتوویی بێنه ناو خۆپیشاندانه گه‌وره‌كه‌ی رۆی شه‌ممه‌وه كه ته‌نها ناوی بابل و ئاڵای عێراق له خۆی ده‌گرێت و هیچی دیكه".
ئه‌و به‌یاننامه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بانگه‌شه‌ی زۆری بۆ كراوه‌و ته‌نانه‌ت به هاشتاگی "شۆڕشی گه‌وره و یه‌كگرتووی بابل" داوا ده‌كرێت سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌كان پاڵپشتی سه‌رخستنی بن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین خۆپیشاندان له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی عێراق دژی كه‌می كاره‌با و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست ئه‌نجامدراوون.