وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ستایشی هه‌سه‌ده ده‌كات
پێشتر ئه‌سه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاند: "هه‌سه‌ده به‌رگری له هاووڵاتیان و خاكی سووریا كردووه‌و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان باشه".
ئه‌مرۆ شه‌ممه 2/6/2018 وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" باشه، به‌ڵام ھێشتا دانووستانمان له‌گه‌ڵیاندا نه‌كردووه‌و شاری ره‌ققه‌یش ئازاد ده‌كه‌ین".
قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا پاش دیدارێكی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا دێت كاتێك له كه‌ناڵی رووسییه‌وه گووتی: "به‌رامبه‌ر هێزه كوردییه‌كان دوو رێگامان له پێشه، یان ئه‌وه‌ی به رێككه‌وتن ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵیان چۆڵ بكه‌ن، یان ئه‌وه‌ی ھێرش ده‌كه‌ینه سه‌ریان".
موعه‌لیم له‌باره‌ی بوونی هێزی ئێرانیش له سووریا گوتوویه‌تی: "هیچ هێزێكی سه‌ربازی ئێران له سووریا بوونیان نییه و ئه‌وانه‌ی هه‌ن رۆڵی راوێژكاریی ده‌بینن و له‌سه‌ر داواكاریی دیمه‌شق هاتوون".