به‌ڤیدیۆ.. ئافره‌تێك منداڵه‌كه‌ی ده‌خنكێنێت و ته‌رمه‌كه‌ی له كۆگایه‌ك ده‌شارێته‌وه
ئافره‌ته‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه منداڵه‌كه‌ی له‌یه‌كێك له قاوه‌خانه‌كان له‌دایك بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه ده‌ستی به‌گریان كردووه ده‌سبه‌جێ خنكاندوویه‌تی
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی ژاپۆنی ئاشكرایكرد، ئافره‌تێكی ئه‌و وڵاته منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی خنكاندووه و ته‌رمه‌كه‌شی له كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی جانتا له نزیك قاوه‌خانه‌یه‌كی تۆكیۆ شاردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به پۆلیسی تۆكیۆ گه‌یشتووه، كه بۆنێكی بۆگه‌ن له یه‌كێك له‌كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی جانتا ده‌رده‌چێت، كه بۆنی شیبوونه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵه‌كه بووه، پۆلیس ده‌رگای كۆگاكه‌ی شكاندووه ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه كراوه، له‌كامێراكانی چاودێری نزیك له كۆگاكه ئافره‌تێكی 25 ساڵی ده‌ركه‌وتووه، كه چه‌ندین جار سه‌ردانی ئه‌و كۆگایه‌ی كردووه و پاره‌ی زیاده‌ی داوه، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر ئه‌و كۆگایه به‌كاربهێنێت.
پاش ئه‌وه‌ی توانراوه ئافره‌ته‌كه به‌ناوی "ما‌و توگاوا" ده‌ستنیشان بكرێت و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیربكرێت، ئافره‌ته‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه منداڵه‌كه‌ی له‌یه‌كێك له قاوه‌خانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه شوێنێكی قه‌ره‌باڵغی شاری تۆكیۆیه، له‌دایك بووه و، به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه ده‌ستی به‌گریان كردووه، ده‌سبه‌جێ خنكاندوویه‌تی و خستوویه‌ته ناو جانتایه‌ك و له یه‌كێك له كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی جانتا شاردووه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی كه‌س پێی نه‌زانێت.
H.B