بن سه‌لمان كه‌وته ده‌ست ماچكردن
ڤیدیۆ: دیداری نێوان مام و برازا شازاده‌كه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بایه‌خێكی زۆریان به ڤیدیۆی سه‌ردانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودییه‌یان بۆ لای شازاده "موگرن بن عهعبدولعهزی ئالسعوود"ـی مامی داوه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت شازاده موگرنی برای شا عه‌بدولعه‌زیز چه‌نده به گه‌رمی پێشوازی له برازاكه‌ی ده‌كات و شازاده‌ی جێنشینیش چۆن به گه‌رمی ده‌ست و شانی مامی ماچ ده‌كات و رێزی ده‌گرێت.
شازاده موگرن بن عه‌بدولعه‌زیز له مانگی یه‌ك تا چواری 2015 شازاده‌ی جێنشینی سعوودییه بووه، ئه‌و پێگه‌یه‌ی ئێستا محه‌مه‌د بن سه‌لمانی برازای هه‌یه‌تی.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ناو خانه‌واده‌ی ئالسعوود و شاهانه كه‌م ده‌بینرێن و هه‌میشه ده‌بنه جێگای بایه‌خ، بۆیه ڤیدیۆی ئه‌و سه‌ردانه‌ی شازاده محه‌مه‌د به فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.