به ڤيديۆ.. شاجوان به رووداوێكى "دڵته‌زێن" كۆچى دوايى كرد
به‌هارى ئه‌مساڵ نازناوى شاجوانى جيهانى بۆ ژنانى هاوسه‌ردارى به‌ده‌ستهێنابوو
K24 – هه‌ولێر:
شاجوانى جيهانى ژنانى هاوسه‌ردار بۆ ساڵى (2018)، سانيا شاكيرۆڤا به هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه گيانى له‌ده‌ستدا.
ئاژانسه‌كانى رووسيا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له كۆمارى قيرغزستان روويداوه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى قيرغزستان، رايگه‌ياند، "رووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ى باليكچى و كاراكوڵ كه خۆرهه‌ڵات و باكوورى وڵات به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه روويداوه و به هۆى ئه‌و "رووداوه دڵته‌زێنه" شاجوان گيانى له‌ده‌ستداوه".
روونيشيكردووه‌ته‌وه، "به گوێره‌ى زانيارى سه‌ره‌تايى، شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه كۆنترۆڵى له‌ده‌ستداوه و بووه‌ته هۆى ئه‌و رووداوه".
جگه له گيانله‌ده‌ستدانى شاكيرۆڤا، "سه‌رنشينێكى ديكه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به سه‌ختى بريندار بووه".
سانيا شاكيرۆڤا، به‌هارى ئه‌مساڵ له كێبڕكێى (Miss Universe Beauty) كه له شارى (ترانگ)ى ڤێتنام به‌ڕێوه‌چوو، نازناوى شاجوانى جيهانى بۆ ژنانى هاوسه‌ردار (Missis World) به‌ده‌ستهێنابوو.