ئێران رێگای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نیشانی مالیكی ده‌دات
باڵیۆزی ئێران له به‌غدا نامه‌یه‌كی زۆر گرنگی سوله‌یمانی ده‌گه‌یه‌نێته مالیكی
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی كه پشتی به سه‌رچاوه عێراقییه‌كان به‌ستووه، ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، رۆژی یه‌كشه‌ممه 3/6/2018 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی له‌گه‌ڵ نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌نجامداوه‌و ناوه‌ڕۆكی نامه‌یه‌كی زۆر گرنگی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا تاوتوێ كردووه".
سه‌رچاوه‌كان به عوكازیان گوتووه: "مه‌سجدی لیستێكی ناوی كه‌سایه‌تییه‌كانی عێراق راده‌ستی مالیكی كردووه و داوای كردووه مالیكی بیانخاته ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه‌وه و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیكه‌ش دووربخاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌سه‌ڵات".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه سعوودییه‌كه، باڵیۆزی ئێران داوای له مالیكی كردووه، له گفتوگۆی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه‌دا راوێژ به هیچ یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه سوننیانه نه‌كات كه له‌و لیسته‌ی ئیران‌دا ناویان هاتووه‌و تا بۆی ده‌كرێت له‌و گفتوگۆیانه دووریان بخاته‌وه".
عوكاز نوسیوویه‌تی، ئه‌و نامه‌یه‌ی مه‌سجدی راده‌ستی مالیكی كردووه، له‌لایه‌ن نێردراوێكی تایبه‌تی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی".
هه‌وڵه‌كانی ئێران له كاتێكدایه لیستی براوه‌ی یه‌كه‌م "هاوپه‌یمانی سائیروون" به‌ستی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ نووری مالیكی به مه‌حاڵ ده‌زانیت و له‌وباره‌یه‌وه‌ی جه‌عفه‌ر موسه‌وی، گوته‌بێژ به‌ناوی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در گوتوویه‌تی: "ئه‌سته‌مه هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان سائیروون و ده‌وڵه‌تی یاسا بێته ئاراوه".