تا چاوی به تره‌مپ بكه‌وێ كیم لیمۆزینی ده‌وێ
كیم بۆ دیداره مێژووییه‌كه داوای هه‌مان جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و شانده‌ی كۆریای باكوور كه بۆ ئاماده‌كاریی دیداره مێژووییه‌كه‌ی نێوان كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا چوونه‌ته سنگاپووره، سه‌رقاڵی به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبیلێكی جۆری "لیمۆزین"ـن بۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان و نایانه‌وێت له پیۆنگ یانگه‌وه ئۆتۆمبێلی بۆ بهێنن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "straits time" كه پشتی به سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به‌ستووه، ئه‌مریكییه‌كان ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تییان گه‌یاندووه‌ته سنگاپووره و له‌ناویاندا ئۆتۆمبێلی لیمۆزین له جۆری "كادیلاك"ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه كه نازناوی "دڕنده"ـی لێنراوه.
سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه، شاندی كۆریای باكوور له 28/5/2018 وه گه‌یشتوونه‌ته سنگاپووره بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و لوتكه مێژووییه رێكبكه‌ون و داوایان كردووه ئۆتۆمبێلی لیمۆزین بۆ سه‌رۆك كیم دابین بكرێت و ده‌بێت له هه‌مان جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بێت".
په‌یامنێری ئاژانس تاسی رووسی له سنگاپووره‌وه گوتوویه‌تی: "كۆمپانیاكانی به‌كرێدانی ئۆتۆمبێل شانده‌كه‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ده‌توانن ئۆتۆمبێلی نایاب بۆ سه‌رۆك كیم په‌یدا بكه‌ن، له‌وانه "Rolls-Royce Phantom" و"Mercedes-Maybach" و"Bentley".
ئه‌وه له كاتێكدایه لی شیان لون، سه‌رۆكی سنگاپووره خۆی بۆ چوونه سه‌ركار و گه‌ڕان ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی مێرسیدس له جۆری "S-Class" به‌كارده‌هێنێ.
بڕیاره رۆژی 12ـی ئه‌م مانگه كیم جۆنگ ئون و دۆناڵد تره‌مپ له سنگاپووره كۆببنه‌وه.