سه‌رۆكی وڵاتێك به‌ ماچ كتێب ده‌داته‌ كچان

رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

رۆدریگۆ دوتێرتێ، سەرۆکی وڵاتی فیلیپین، کەوتۆتە بەر رەخنەی زۆر بەهۆی ئەوەی داوای ماچ له‌ کچێک دەکات تا کتێبێکی پێشکەش بکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی، لە میانی سەردانه‌كه‌یدا بۆ کۆریای باشوور، سەرۆکی فیلیپین لەگەڵ ره‌وه‌ندی فلیپینی لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور کۆبۆتەوە.

لەکاتی ووتاردان بۆ فلیپینییەکان، کچێک بە مەبەستی وەرگرتنی کتێبێک لە سەرۆکەوە دەچێتە سەر ستەیج، بەڵام سەرۆک لێی دەپرسێ " تۆ سینگڵی؟ تۆ جیا نەبوویتەوە؟ بەڵام ئەگەر واشبێت پێی بڵێ کە ئەمە بۆ گاڵتە بووە".

وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکە دەردەکەوێت، پاش تەواوکردنی پرسیارەکانی لە کچەکە، دوتێرتێ سەری دەباتە پێشەوە و ماچی کچە دەکات.

ئەو سەرۆکە بە ووتەی نەشیاو و قسەگووتن بە سەرۆکەکان ناسراوە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە بەو جۆرە ببێتە جێی رەخنە.