له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران فه‌ره‌نسا ملكه‌چی بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت
فه‌ره‌نسا پابه‌ندی ئه‌و سزایانه ده‌بێت كه واشنتۆن به‌سه‌ر تارانیدا سه‌پاندوون وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاویش كۆمپانیای پیجۆت هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی له ئێران راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی گه‌وره كۆمپانیای پیجۆتی فه‌ره‌نسی، كه تایبه‌ته به كاری وه‌به‌رهێنان له بواری ئۆتۆمۆبیلدا، كۆمپانیاكه‌یان بڕیاریداوه، له شه‌شی مانگی ئابی داهاتوو سه‌رجه‌م چالاكی كۆمپانیاكه‌یان له ئێران هه‌ڵپه‌سێرێت، ئه‌مه‌ش بۆ نیشاندانی پابه‌ندبوونی خۆیان به‌و سزایانه‌ی واشنتۆن به سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، له به‌یاننامه‌كه‌دا پیجۆت رایگه‌یاندووه، هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانیان له وڵاتی ئێران هیچ كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر باڵانسی دارایی و داهاتی كۆمپانیاكه‌یان نابێت، چونكه ئه‌و داهاته‌ی له ئێران ده‌ستیان ده‌كه‌وێت بڕه‌كه‌ی ناگاته له 1%ی داهاتی گشتی كۆمپانیاكه‌یان له سه‌رانسه‌ری جیهان.
كۆمپانیای پیجۆت یه‌كه‌م كۆمپانیا نییه كه چالاكییه‌كانی له ئێران هه‌ڵپه‌سێرێت، پێشتریش كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ، كه دووه‌م گه‌وره كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رووسیه، هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌واوی چالاكییه‌كانی له ئێران راگه‌یاندبوو، كه به‌ر له بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردن، له‌گه‌ڵ تاران له دانوستاندا بوو بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ردوو كێڵگه نه‌وتی ئهبتیمور و مه‌نسووری ئێرانی.
H.B