به‌وێنه.. له‌ڕێوڕه‌سمێكی ئاینیدا تیمساحێك قه‌شه‌یه‌كی ئه‌سیوپی ده‌خوات
له ئه‌سیوپیا كاتێك قه‌شه‌یه‌ك رێوڕه‌سمێكی ئاینی به‌ڕێوه ده‌بات له‌ناكاو تیمساحێك له ئاوه‌كه ده‌رپه‌ڕی و راپێچی قووڵایی ده‌ریا كرد
K24- هه‌ولێر:
كاتێك قه‌شه‌یه‌كی ئه‌سیوپی رێوڕه‌سمی شوشتنی ئاینی بۆ كۆمه‌ڵێك كریستیانی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ریاچه‌ی ئابایای شاری "ئاربا مینچ" به‌ڕێوه ده‌برد، كه ده‌كه‌وێته دووری 500 كیلۆمه‌تر له باشووری ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، له‌ناكاو تیمساحێك كه خۆی له قووڵایی ده‌ریاچه‌كه مه‌ڵاسدابوو، له‌ئاوه‌كه هاته ده‌ره‌وه و قه‌شه‌كه‌ی به‌قه‌پاڵ گرت و راپێچی ناو ئاوه‌كه‌یكرد.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه قه‌شه‌كه كه به ناوی "دوشۆ ئیشه" ناسراوه، گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تیمساحه‌كه قه‌پاڵی له هه‌ردوو قاچه‌كه‌ی و ده‌سته‌كانی و پشتی گرتبوو.
له لێدوانێكیشدا بۆ كه‌ناڵی "BBC Amharic", یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كانی رووداوه‌كه گوتی، "له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا قه‌شه كه‌سی یه‌كه‌می شوشت و ده‌ستی به شوشتنی كه‌سی دووه‌م كرد، له‌ناكاو تیمساحه‌كه له ده‌ریاچه‌كه ده‌رپه‌ڕی و گرتی".
وه‌ك ئه‌و شایه‌تحاڵه ئاماژه‌ی بۆ كرد، "ئاماده‌بوانی رێوڕه‌سمه‌كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی ماسیگرتنه‌وه هه‌وڵی زۆریاندا بۆئه‌وه‌ی رێگری له تیمساحه‌كه بكه‌ن تاوه‌كو جه‌سته‌ی قه‌شه‌كه راپێچی ناو ئاوه‌كه نه‌كات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێسوود بوون".
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ش، سایتی هه‌واڵی ئه‌سیوپی "Borkena.com" بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و رووداوه ئه‌ندامانی كلێسا تووشی شۆكێكی گه‌وره بوونه و، هه‌واڵی ئه‌و رووداوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان ده‌نگیداوه‌ته‌وه.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه، ده‌ریاچه‌ی ئابایا كه رووبه‌ره‌كه‌ی له 1162 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه پێكهاتووه، به نیشتیمانی تیمساحه‌كان ناسراوه.
H.B