دزی له ماڵی پیكێ و شاكیرا ده‌كرێت
دزه‌كان به سوود وه‌رگرتن له خراپی كه‌شوهه‌وای بارسێلۆنا چوونه‌ته ماڵی پیكێ دزییه‌كی زۆریان كردووه
.jpg)
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دزی له ماڵه‌كه‌ی جێرارد پیكێی یاریزانی بارسێلۆنا كرا، به‌ڵام هیچ زیانێك به‌ر یاریزانه و شاكیرای هاوسه‌ری نه‌كه‌وتووه.
دزه‌كان به سوود وه‌رگرتن له خراپی كه‌شوهه‌وای بارسێلۆنا چوونه‌ته ماڵی پیكێ و به‌بێ ئه‌وه‌ی توندوتیژی به‌كار هێنن ماڵی پیكێیيان بڕیوه .
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا له ماڵی پیكێدا دزه‌كان زێڕ و چه‌ند كاتژمێرێكی به نرخی ئه‌و یاریزانه و شاكیرایان بردووه.
ئه‌م ماڵ بڕینه‌ی پیكێ له كاتێكدایه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا خه‌ریكی ئاماده‌كارییه‌كانی مۆندیاله و شاكیراش له گه‌شتێكی هونه‌ریه بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا.