محه‌مه‌د سه‌ڵاح گرێبه‌ستێكی فه‌رمی له بارسێلۆنا پێگه‌یشت
بارسێلۆنا به نیازه له نێوان ئه‌م 2 ئه‌ستێره‌یه یه‌كێكیان بگوازێته‌وه
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا لێدوانێكی له به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی محه‌مه‌د سه‌ڵاح وه‌رگرتووه و ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا گرێبه‌ستێكی فه‌رمیان پێشكه‌شی ئه‌ستێره میسرییه‌كه كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا محه‌مه‌د سه‌ڵاحی كردۆته‌وه جێگره‌وه‌ی ئانتوان گریزمان، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری بێهوابوونی له هێرشبه‌ره فره‌نساییه‌كه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید راسته‌وخۆ به ئاراسته‌ی هێرشبه‌ره میسرییه‌كه هه‌نگاو بنێت.
سیریزۆی سه‌رۆكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه رایگه‌یاند كه هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه و ئانتوان گریزمان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ركه‌وت و بووه گۆڵكاری پرێمه‌رلیگ و یانه‌كه‌شی گه‌یانده فایناڵی چامپیۆنزلیگ و به باشترین یاریزانی ئینگلته‌راش ده‌ستنیشان كرا.