به‌ڤیدیۆ.. ورچێك گه‌شتیارێك هه‌راسان ده‌كات و خواردنه‌كه‌ی ده‌خوات
له یه‌كێك له دارستانه‌كانى باكووری رووسیا ورچێك ده‌ست به‌سه‌ر خواردنی گه‌شتیارێكدا ده‌گرێت و گه‌شتیاره‌كه هه‌وڵى زۆر ده‌دات رێگری لێ بكات به‌ڵام له‌كۆتاییدا ورچه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت
K24- هه‌ولێر:
گه‌شتیارێكی رووسی له گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا دیمه‌نی ورچێكی برسی تۆمار كردووه، كه ته‌واوی ئه‌و خواردنه‌ی نۆش ده‌كات كه بۆ گه‌شتێكی هاوینه له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبووه بۆ دارستانی تایگای باكوور.
وه‌ك گه‌شتیاره‌كه باسی لێوه ده‌كات، ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌گه‌ڵ ورچه برسییه‌كه كه‌وتۆته ململانێ، بۆئه‌وه‌ی رێگری لێ بكات خواردنه‌كه‌ی نه‌خوات، به‌ڵام ورچه‌كه واز ناهێنێت تا خواردنه‌كه به‌ده‌ست نه‌هێنێت.
دواتریش ئه‌و گه‌شتیاره رووسیه بڕیار ده‌دات دیمه‌نه‌كانی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بكاته‌وه، كه چۆن ورچه‌كه ته‌واوی خواردنه‌كه‌ی نۆش ده‌كات.
ئه‌و گه‌شتیاره رووسیه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، چه‌ند كاتژمێرێكی هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ورچه‌كه به‌ڕێكردووه، چونكه ورچه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر چادره‌كه‌ی و ئه‌و جانتایه‌یدا گرتبوو، كه جگه له خواردنه‌كه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌شی تێدابوون، هه‌وڵی زۆری داوه بۆئه‌وه‌ی هه‌رنه‌بێ به‌ڵگه‌كانی ناو جانتاكه‌ی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
گه‌شتیاره‌كه دووپاتیكردۆته‌وه، چه‌ند یارییه‌كی ئاگرینی به‌ڕووی ورچه‌كه‌دا ته‌قاندۆته‌وه، بۆئه‌وه‌ی دوورى بخاته‌وه، به‌ڵام هه‌وله‌كانی بێهۆده بوون و ورچه‌كه ده‌ستی له جانتاكه هه‌ڵنه‌گرت، كاتێكیش ورچه‌كه سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی سێ قوتووی داخراوی خواردن ده‌بێت كه له جانتاكه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، گه‌شتیاره‌كه پێداویستییه‌كانی كۆده‌كاته‌وه و به‌په‌له خۆی ده‌گه‌ینێته كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ی گه‌شتیاران له كه‌ناری رووبارێكی نزیك له شوێنه‌كه.
H.B