به‌ڤیدیۆ.. چه‌ند دیمه‌نێكی كاریگه‌ری مارێكی دووسه‌ر
له چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه‌كاندا گه‌لێك جار باس له ماری دوو سه‌ر كراوه و كاتێك ناوی هێنراوه وه‌ك ئه‌ندێشه‌یه‌ك به خه‌یاڵی مرۆڤدا هاتووه به‌ڵام ئه‌مجاره مارێكی راسته‌قینه‌ی دووسه‌ر ده‌دۆزرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سایتی "Inside Edition" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه، كه تێیدا دیمه‌نی مارێكی دووسه‌ر له‌ناو ده‌ستی ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی نیشان ده‌دات و ئه‌و گرته ڤیدیۆییه هه‌ستێكی دژیه‌كی وه‌ك ترس و شۆكی له‌لایه‌ن بینه‌ران درووست كردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و سایته، تانی یانۆش ئه‌و ئافره‌ته ئهمهریكیهیه كه گرنگی زۆر به مار ده‌دات و دواجار توانیویه‌تی ئه‌و ماره دووسه‌ره له‌نزیك ماڵی یه‌كیك له هاوڕێكانی بدۆزێته‌وه كه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 30 سانتیمه‌تر.
یانۆش ناوی سه‌ری یه‌كه‌می ماره‌كه‌ی كردۆته "فیلی" و ناوی دووه‌م سه‌ریشی كردۆته "گۆمبۆ"، وه‌ك ئاماژه‌شی پێكرد، له زۆربه‌ی جاره‌كاندا هه‌ردوو سه‌ری ئه‌و ماره له‌سه‌ر رۆیشتنی جه‌سته‌كه‌یان ناكۆك ده‌بن.
یانۆش گوتی: "ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه كه من بووم ئه‌و ماره نامۆیه‌م دۆزییه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر نهمدۆزیبایهوه، ئه‌وا ده‌مرد، چونكه زۆر به‌هێواشی ده‌توانێت بڕوات".
H.B