كریستیانۆ بریاری رۆیشتنی له ریال مه‌درید دا
كریستیانۆ به‌هۆی 2 هۆكاره‌وه له ریال مه‌درید ده‌ڕوات
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له مه‌دریده به پشتبه‌ستن به رۆژنامه‌ی ریكۆردی پورتوگالی ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری داوه له‌م هاوینه ریزه‌كانی ریال مه‌درید جێبهێڵێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، خۆرخی مێندێز به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ریال مه‌درید (خۆزێ ئه‌نخیل سانچێز) له دوایین گفتووگۆیان له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید به داواكاری و مه‌رجه‌كانی كریستیانۆ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رازی نییه.
رۆژنامه‌كه 2 هۆكاری دیكه‌ی رۆیشتنی كریستیانۆی له ریال مه‌درید بڵاو كردۆته‌وه كه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی نیگه‌ران و توڕه كردووه، یه‌كێكان هه‌وڵدانی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار كه له هه‌مان شوێنی كریستیانۆ یاری ده‌كات، دووه‌میان رۆیشتنی زینه‌دین زیدان له یانه‌ی شایانه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی 2009 به 84 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی مێرنگی 438 یاری ئه‌نجام داوه و 450 گۆڵی كردووه و 131 ئاسیستی هه‌بووه.