به‌ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ندی كورد سه‌ڵاح ئۆسێ كۆچی دوایی كرد
ئه‌مڕۆ ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كه به گۆرانی "سڵاڤێت ته گه‌هانه من ل سه‌ر سه‌را و هه‌ردوو چاڤا" ده‌ناسرێت له گوندی ته‌ل شه‌عیری سه‌ر به شاری تربه سپیێ به‌خاك بسپێردرێت
K24- هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندی كوردی رۆژئاوای كوردستان "سه‌ڵاح ئۆسێ" ئه‌مڕۆ له شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌ر له ماوه‌یه‌ك سه‌ڵاح ئۆسێ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، سه‌ردانی باشووری كوردستانی كردبوو، دوای ماوه‌یه‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زێده‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد.
سه‌ڵاح ئۆسێ له‌ساڵی 1979 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ساڵ له‌گه‌ڵ چه‌ندین تیپی فۆلكلۆری كاری كردووه و له ماوه‌ی 37 ساڵدا به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌یشتوونه‌ته 7 كاسێت و یه‌ك CD.
هونه‌رمه‌ند "سه‌ڵاح ئۆسێ" كه به گۆرانی "سڵاڤێت ته گه‌هانه من ل سه‌ر سه‌را و هه‌ردوو چاڤا" ناوبانگی ده‌ركردووه، له‌دایكبووی ساڵی 1955ی گوندی ته‌ل شه‌عیره، له ژیانی هونه‌ریدا ژماره‌یه‌ك هۆنراوه‌ی گه‌وره شاعێری كورد "جگه‌رخوین"ـی كردۆته گۆرانی.
ئه‌مڕۆ ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو له گوندی ته‌ل شه‌عیری سه‌ر به شاری تربه سپیێ به‌خاك سپێردرا.
له 7ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2016 كوردستان24 راپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماده كردبوو.
H.B