به فه‌رمی ئه‌بیدال گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا
وه‌ك وه‌فایه‌ك بارسێلۆنا پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌بیدال كرد
یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند كه ئیریك ئه‌بیدال به‌رگریكاری پێشووی یانه‌كه پۆستێكی نوێی له بارسێلۆنا وه‌رگرت.
بارسێلۆنا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئیریك ئه‌بیدال له شوێنی رۆبێرتۆ فێرناندێز ده‌بێته سكرتێری هونه‌ری بارسێلۆنا.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆبێرتۆ فێرناندێز به هۆكارێكی تایبه‌ت وازهێنانی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاندووه و له‌شوێنی ئه‌و ئێریك ئه‌بیدال ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
ئێریك ئه‌بیدالی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، له هاوینی 2007 له یانه‌ی ئۆلمپیك لیۆنی فره‌نسا به 13 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 193 یاری ئه‌نجام دا و 2 گۆڵ و 11 ئاسیستی كرد، داتر له 2013 گه‌ڕایه‌وه بۆ یانه‌ی مۆناكۆی پێشووی، پاشان له 2015 له یانه‌ی ئۆلمپیاكۆسی یۆنان به‌یه‌كجاری بریاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.