به‌ڤیدیۆ.. هێرشێكی دڕندانه‌ی پۆلیسی ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر هاووڵاتییه‌ك
ئه‌و هاووڵاتییه ئازاری زۆری پێگه‌یشتووه و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌ریزۆناش ئه‌و پۆلیسانه‌ی له‌كاره‌كانیان سڕ كردووه و ره‌وانه‌ی دادگا كراون
K24- هه‌ولێر:
كامێراكانی چاودێری دیمه‌نی هێرشێكی پۆلیسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی بێ چه‌ك تۆماركردووه، كه دوای ئه‌وه‌ی له سووچێكی بینایه‌كدا گه‌مارۆی ده‌ده‌ن، به‌شه‌ق و مست ده‌كه‌ونه سه‌ر گیانی و به توندی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا كه له كه‌ناڵی ته‌له‌فیۆنی "ئێن بی سی نیوز" بڵاوكراوه‌ته‌وه دیاره، كاتێك پۆلیسه‌كان له ده‌رگای ئه‌سانسۆره‌كه دێنه ده‌ره‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه به‌ته‌له‌فۆن خه‌ریكی قسه‌كردنه و، دوای ئه‌وه‌ی له سووچێكی لای ده‌رگای ئه‌سانسۆره‌كه گه‌مارۆی ده‌ده‌ن، به‌سه‌ختی لێی ده‌ده‌ن. وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوویهكی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌كات كه كه‌سێك هه‌راسانی كردوون، پۆلیس گه‌یشتۆته ئه‌و شوێنه، به‌بێ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه بكه‌ن ئاخۆ سكاڵا لێكراوه‌كه ئه‌و هاووڵاتییه بووه یانیش نا، به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن.
دوای رووداوه‌كه‌ش، به‌هۆی زیانگه‌یشتن به جه‌سته‌كه‌ی و ئازاری زۆر له سنگ و سه‌ری، ئه‌و هاووڵاتییه سه‌ردانی پزیشكی كردووه و، پارێزه‌ره‌كه‌ی به پشت به‌ستن به‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كه له كامێرای چاودێری تۆماركراوه، سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و پۆلیسانه تۆماركردووه ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆناش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و پۆلیسانه‌ی له كاره‌كانیان سڕكردووه، تائه‌وكاته‌ی دادگا ئه‌و كه‌یسه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
H.B