وهزارهتی ناوخۆ دهسهڵاتهكانی شۆڕ دهكاتهوه
دەسەڵاتی زیاتر بە ئیدارەی پارێزگاكانت دەدرێت
K24 - سلێمانی
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان به له بهرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و ههروهها بۆ زیاتر پیادەکردنی لامەرکەزیەت لە پێدانی دەسەڵاتەکاندا، بڕیاریدا کۆمەڵێك دەسەڵات بۆ پارێزگاکان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان شۆربکاتەوە، بۆ ئەوەی ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان بكات و هاوكات لهسهر پێدانی ههندێ له دهسهڵاتهكان ئەندامانی پارێزگای سلێمانی بۆچوونی جیاوازیان ھەیە.
لە رێگەی نووسراوێکەوە، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی زیاتر بۆ پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دیاردەكات، بەمەش لە دەسەڵاتە کارگێڕی و داراییەکان، دەستكراوەتر دەبن، لەوانە پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بە فەرمانبەران و پێدانی سەرمووچەی ساڵانە و بەرزکردنەوەی پلە بە فەرمانبەرانی دیوان پارێزگا و ئیداره سەربەخۆکان. بەڵام ھێشتا ئەمە لە ئاست خواستی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نییە و پێیانوایە، تەنھا لامەرکەزیەت دەتوانێت ھاوکاری باشتر تێپەڕاندنی کارەکانی پارێزگا و ئەنجوومەکان بێت.
لەوبارەوە مەھدی مەحموود، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە كوردستان24 راگەیاند: "جگە لە پەیڕەوكردنی سیستمی لامەكەزی ئەم وڵاتە ناتوانێت لە كەموكوڕییەكانی خۆی تێبگات و گەشە بكات، بۆیە دەبێ ئێمە تائێستا گلەییمان ھەبێت لەوەی ناتوانین، دەسەڵاتەكانی خۆمان بەكاربێنین، شۆڕكردنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاكان زۆرترین ئاسانكارییە بۆ حكوومەت خۆشی".
لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی جیاوازتر لە پارێزگاکانی دیکەی ھەرێم، ململانێی و بۆچوونی جیاواز لەسەر پرس و دەسەڵاتەکان لەنێوان فراکسیۆنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا زیاتر ھەبووە. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، بەکارێکی باش و بەقازانجی فەرمانبەران و ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەزانێت.
زیاد کاکە رەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بە كوردستان24 گوت: "شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی باشە و جێگەی دەستخۆشییە، چونكە ئەوە ھەنگاونانە بۆ چەسپاندنی زیاتری سیستمی لامەركەزی".
ھ.م