ریال مه‌درید و كریستیانۆ له‌سه‌ر 6 برگه له رێككه‌وتن نزیكبوونه‌ته‌وه
ریال مه‌درید داوا له كریستیانۆ ده‌كات بیر له هاوتاكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی به هی مێسی نه‌كاته‌وه
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووه ریال مه‌درید ئۆفه‌رێكی نوێی خستووه‌ته به‌رده‌م رۆناڵدۆ و ئاماده‌یه مووچه‌ی ساڵانه‌ی 25 ملیۆن یۆرۆ به جێگیری بداته رۆناڵدۆ، جگه له حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ له كاتی بردنه‌وه‌ی نازناوه گشتی و تاكه‌كه‌سیه‌كان.
واته له باشترین حاڵ‌دا رۆناڵدۆ ساڵانه 32 ملیۆن وه‌رده‌گرێت ئه‌مه‌ش كه‌متره له‌وه‌ی مێسی له بارسێلۆنا و نێیمار له پاریس سانجێرمان وه‌ریده‌گرن.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه، كریستیانۆ له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ 2 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، له كاتی بردنه‌وه‌ی لالیگا 1.5 یۆر وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر جامی شا به‌ده‌سبهێنێت یه‌ك ملیۆن یۆرۆی دیكه ده‌چێته سه‌ر لیستی پاداشته‌كانی، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان 1 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ی پێده‌درێت، ئه‌گه‌ر ببێته گۆڵكاری لالیگا نیو ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ی پێده‌به‌خشرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی 2009 به 84 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی مێرنگی 438 یاری ئه‌نجام داوه و 450 گۆڵی كردووه و 131 ئاسیستی هه‌بووه.