یه‌كێك له دیارترین راهێنه‌ره‌كان جیهان بۆ شوێنگره‌وه‌ی زیدان به‌ربژێر ده‌كرێت
بۆ یه‌كه‌مجاره فلۆرێنتینیۆ پێرێز بیر له‌م راهێنه‌ره ده‌كاته‌وه
به‌ربژێرانی شوێنگرتنه‌وه‌ی زێنه‌دین زیدان له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید له زیادبووندایه و ئه‌مجاره تیتی راهێنه‌ری بڕازیل به‌ربژێر ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
سه‌رچاوه‌كانی بڕازیل دووپاتیان كردۆته‌وه ریال مه‌درید گرنگی به واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ تیتی راهێنه‌ری بڕازیل ده‌دات و ئاماژه به‌وه كراوه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی تیتی ره‌تی كردۆته‌وه قسه له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان راهێنه‌ره‌كه و كارگێری یانه مه‌دریدیه‌كه بكات و بۆ دوای مۆندیال هه‌ڵپه‌سێردراوه.
گرێبه‌ستی تیتی له‌گه‌ڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێی بڕازیل له دوای مۆندیال كۆتایی دێت له‌ماوه‌ی رابردووش ئۆفه‌رێكی تا ساڵی 2022 پێشكه‌شكرا به‌ڵام هێشتا تیتی بڕیاری كۆتایی له‌مباره‌یه‌وه نه‌داوه.
له ئێستادا جگه له تیتی هه‌ریه‌كه له كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی، یواخیم لۆف راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا، یۆرگن كڵوپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول و ماریا گۆتی یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید به‌ربژێرن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی مێره‌نگی.
