كاتی ئاشكراكردنی راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌درید ده‌ستننیشان كرا
راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌درید له نێوان ئه‌م 2 راهێنه‌ره یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید پێش ده‌ستپێكی مۆندیال به فه‌رمی شوێنگره‌وه‌ی زینه‌دین به میدیاكان ده‌ناسێنێت و پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ریال مه‌درید له نێوان 2 راهێنه‌ر یه‌كلایی بێته‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید 10 رۆژه بێ راهێنه‌ره و پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت پێش پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو كه یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی مۆندیال ده‌بێت ناسنامه‌ی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ئاشكرا بكات.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، نزیكترین كه‌س بۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید، ماوریسیۆ پۆچیتینیۆی راهێنه‌ری تۆتێنهامه كه له بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه مافی ئه‌وه‌ی پێده‌دات په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شایانه بكات.
رۆژنامه‌ی ماركا، پلانی دووه‌می فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئاشكرا كردووه كه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی پۆچیتینیۆ راسته‌وخۆ خۆزێ ماریا گوتی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌ی ده‌كاته شوێنگره‌وه‌ی زینه‌دین زیدان.
