مێسی: میدیاكانی مه‌درید له پێناو لاوازكردنم ویستیان بمڕوخێنن
میدیاكانی مه‌درید له پێناو رووخاندنی من كێشه‌ی باجیان بۆ دروست كردم
لیۆنێل مێسی گۆڵكاری مێژوویی بارسێلۆنا دانی پێداده‌نێت دۆسیه‌ی خۆدزینه‌وه‌ی له باجدان هه‌ڵمه‌تێكی مه‌دریدی بوو بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی دروست بكه‌ن.
مێسی له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سپۆرت ده‌ڵێت: به‌هۆی دۆسیه‌ی خۆدزینه‌وه له باجدان كاتی زۆر سه‌ختم به‌ڕێكرد، ئه‌م یاریزانه پێیوایه هێرشێكی مه‌درید بووه بۆ ئه‌وه‌ی بیروخێنن، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی و رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا پاڵپشتی بوونه.
مێسی نایشارێته‌وه له خراپترین دۆخدا به‌هۆی پێكان و له‌ده‌ستدانی نازناوی 2014 و به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه هه‌رگیز بیری له جێهێشتنی بارسێلۆنا نه‌كردۆته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه به‌هۆی كرانه‌ده‌ره‌وه‌یان له چامپیۆنزلیگی 2010 و 2012 گریاوه به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر چێڵسی كاتێك لێدانی سزای به‌هه‌ده‌ردا.
مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 33 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه و له‌نێوانیاندا چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ و 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان بردۆته‌وه.