ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌ستێكی نهێنی له نێوان ریال مه‌درید و نێیمار ئاشكرا ده‌بێت
"نێیمار بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید هیچ به‌ربه‌ستێكی له‌به‌رده‌می نه‌ماوه
به گوێره‌ی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، نێیمار دوای مۆندیال راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات و سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌و یانه‌یه چاره‌سه‌ر كردووه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه نێیمار به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی ریال مه‌درید راسپاردووه و له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌ك رێككه‌وتوون.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستێكی 6 ساڵ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شایانه بكات و ئاماده‌یه كه‌متر له‌و مووچه‌یه وه‌ربگرێت كه له پاریس سانجێرمان پێی ده‌درێت.
مووچه‌ی ساڵانه‌ی نێیمار له سانجێرمان 36 ملیۆن یۆریه، له كاتێكدا ئاماده‌یه به مووچه‌ی ساڵانه 30 ملیۆن یۆرۆ یاری بۆ ریال مه‌درید بكات، ته‌نانه‌ت له‌و داهاتانه‌ی له ریكلام ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید دابه‌شی بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، نێیمار به ئاسانی ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات، چونكه له گرێبه‌سته‌كه‌ی هیچ پاره‌یه‌ك نه‌كراوه‌ته مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سانجێرمان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستێكی 307 ملیۆن پاوه‌ندی نێیمار بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگوازێته‌وه.
نێیمار دا سیلڤا، هاوینی رابردوو به 222 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆنا روویكرده پاریس سانجێرمان، له ماوه‌ی كه‌متر له وه‌رزێك به‌شداریی له 30 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كرد و 28 گۆڵ و 17 ئاسیستی تۆمار كرد.