سكۆلاری: مێسی بلیمه‌تی تۆپی پێیه و پێچه‌وانه‌ی كریستیانۆ
سكۆلاری پێیوایه ئه‌م خاڵانه جیاوازی راسته‌قینه‌ی نێوان مێسی و كریستیانۆیه
لویز فلیپ سكۆلاری راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌كانی به‌رازیل و پورتوگال له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (لا ناسیۆن)ـی ئارجێنتینا جیاوازی ستایشی مێسی ده‌كات و خاڵی جیاوازی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ده‌خاته ڕوو.
سكۆلاری له نێوان ساڵانی 2004 تا 2006 له هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال راهێنانی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه.
سكۆلاری له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كاتێكی زۆرم له‌گه‌ڵ كریستیانۆ به‌سه‌ر بردووه و زۆرباش ئه‌و یاریزانه ده‌ناسم، به‌رده‌وام كۆشش بۆ باشتركردنی ئاستی ده‌كات.
سكۆلاری: مێسی به‌هره‌یه‌كی سرووشتی و تایبه‌تی هه‌یه، بلیمه‌تی تۆپی پێیه و به‌پێچه‌وانه‌ی كریستیانۆ، لیۆ و زۆر به ئاسانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تۆپ ده‌كات، به‌ڵام كریستیانۆ راهێنانێكی زۆر ده‌كات تا كۆنترۆڵی تۆپ ده‌كات.
سكۆلاری ده‌شڵێت: كریستیانۆ كاتێكی زۆری پێویسته تا بگاته ئاستی مێسی، له كاتێكدا ئه‌و رۆژانه چه‌ندان كاتژمێر راهێنان ده‌كات و یاری جمناستیك ته‌نانه‌ت له ماڵه‌كه‌شی ده‌كات، به‌م هۆیه‌وه توانیویه‌تی كێبڕكێی مێسی بكات.
سكۆلاری گوتیشی: خاڵی جیاوازی نێوان ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه به‌مجۆره‌یه، مێسی رۆژانه به‌ساده‌یی مه‌شقه‌كانی ده‌كات و به‌هره‌یه‌كی سروشتی هه‌یه، به‌ڵام كریستیانۆ دوو هێنده‌ی مێسی مه‌شق و راهێنان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئاستی لیۆ.
له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی ئه‌وه‌ی مێسی چۆن بتوانێت له‌گه‌ڵ ئارجێنتین سه‌ركه‌وتووبێت، سكۆلاری ده‌ڵێت: پێویسته مێسی هێمن بێت و به ئارامی یاری بكات و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی له نێو یاریگه هه‌بێت و له نێو یاریگه بۆشایی بۆ دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ئازادی یاریزانانی تیپی به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕێنێت.
