"بێنزێما خواستێكی گه‌وره‌ی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به بارسێلۆنا ده‌ربڕیوه"
"بێنزێما به یه‌ك مه‌رج ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه‌ریم بێنزێما بیر له‌وه ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، به‌ڵام مه‌رجێكی بۆ گواستنه‌وه‌كه‌ی داناوه.
پێگه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه بێنزێما حه‌ز ده‌كات له هاوینی ئه‌مساڵ رووبكاته بارسێلۆنا، به مه‌رجێك وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن و له پاڵ لیۆنێل مێسی یاری بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئاستی 2 وه‌رزی رابردووی بێنزێما رازی نییه، له كاتێكدا بێنزێما له نێو یاریگه به پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی كریستیانۆ وه‌سف ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێرێز ده‌یه‌وێت ئه‌و هێرشبه‌ره فره‌نساییه بفرۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بێنزێما له پێناو ئه‌وه‌ی ببێته گۆڵكارێكی مێژوویی لالیگا خواستێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشانی لیۆنێل مێسی یاری بكات.
سه‌رچاوه بریتانیاییه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، بێنزێما ده‌یه‌وێت له نێوان (كۆتینهۆ، دێملی و سوارێز) گره‌نتی ئه‌وه‌ی پێ بدرێت له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه خزمه‌تێكی گه‌وره به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بكات.
كه‌ریم بێنزێمای ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 412 یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه و 193 گۆڵ و 114 ئاسیستی هه‌بووه، له لالیگا خاوه‌نی 128 گۆڵه.