مێسی به باشترین یاریزانی مێژووی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان كرا
مێسی یه‌كه‌م یاریزانه كه بۆ چواره‌مجار ئه‌و خه‌ڵاته بباته‌وه
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ چواره‌مجار خه‌ڵاتی ئۆنز دۆری تایبه‌ت به باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا بۆ وه‌رزی 2017 ـ 2018 وه‌رگرت.
شه‌وی رابردوو مێسی خه‌ڵاتێكی دیكه‌ش له مۆسكۆ پێگه‌یشت كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1976ـه‌وه له لایه‌ن گۆڤاری (Onze Mondial) له كۆتایی هه‌موو وه‌رزێك ده‌به‌خشرێته باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا.
لیۆنێل مێسی ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان بووه یه‌كه‌م یاریزان كه 45 گۆڵ تۆمار بكات و ناسناوی لالیگا و جامی شای ئیسپانیای برده‌وه و خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی تایبه‌ت به گۆڵكاری ئه‌ورووپاش به‌ده‌ستهێنا.
وه‌رزی رابردوو كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێنا، پێشتریش له 2008 له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه خه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌ستخست، دواتر مێسی بۆ 3 ساڵ له‌سه‌ریه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌دا گرت، ئه‌م وه‌رزه‌ش دیسان كاپتنه‌كه‌ی تانگۆ هه‌مان خه‌ڵاتی مسۆگه‌ر كرد و بووه یه‌كه‌م یاریزان كه 4 جار ئه‌و خه‌ڵاته بباته‌وه.
پێشتر میشیل پلاتینی فره‌نسی و زینه‌دین زیدان هه‌ریه‌كه‌ی 3 جار ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێناوه، ماركۆ ڤان باستنی هۆڵه‌ندی، دیێگۆ ماڕادۆنا و كیڤن گیگانی ئینگلیزی و كارل هاینز رۆمینیگێ ئه‌ڵمانی و رۆناڵدۆی به‌رازیلی هه‌ریه‌كه‌ی 2 جار خه‌ڵاته‌كه‌یان بردۆته‌وه.
ئانتوان گریزمانی هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی 2014 ـ 2015 ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێناوه.