به ڤيديۆ.. نه‌هه‌نگى شين شۆكى كردن
خه‌ریك بوو گه‌شتیاره‌كان بكاته نێچیر
K24 – هه‌ولێر:
نه‌هه‌نگى شين خه‌ريك بوو له كه‌ناراوه‌كانى ئوستراليا به‌له‌مێك تێكبشكێنێت و ژيانى ژماره‌يه‌ك گهشتياریش بخاته مهترسييهوه.
وه‌ك له گرته ڤيديۆیى رووداوه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌هه‌نگه‌كه له دوورى چه‌ند مه‌ترێك له كه‌شتييه‌كى گه‌شتياران باز ده‌دات و سه‌رنشينى كهشتييهكهش له لايه‌كه‌وه خۆشحاڵ ده‌بن به بينينى نه‌هه‌نگى شين و له لايهكيشهوه دڵه خورپه‌ى ئه‌گه‌رى رووداوى نه‌خوازراو روويان تێده‌كات.
نه‌هه‌نگی شین، به گه‌وره‌ترین گیاندار داده‌نرێت له‌سه‌ر رووی زه‌وی و كێشی ده‌گاته نزیكه‌ی 40 تۆن، به گوێره‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كانیش، رۆژانه پێویستی به زیاتر له یه‌ك تۆن خۆراكه.