به ڤیدیۆ.. هه‌ر پێنج گۆڵه‌كه‌ی رووسیا به‌رامبه‌ر سعوودیه ببینه
رووسیا یاری كردنه‌وه‌ی مۆندیالی به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر برده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م یاری مۆندیالی 2018، كه له وڵاتی رووسیا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی رووسیا و سعوودیه له یاریگای لوژینكی مۆسكۆی پایته‌خت به یه‌ك گه‌یشتن و له ئه‌نجامیشدا رووسه‌كان به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له سعوودیه‌یان برده‌وه.
هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه له‌ناو یاریگا ئاماده‌بوون و به یه‌كه‌وه سه‌یری یارییه‌كه‌یان كرد.
گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه، له خووله‌كی 12، یوری گارزینكسی به لێدانی سه‌ر تۆماری كرد، ته‌نها دوو خوولهكیش به‌ر له كۆتاییهاتنی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، دێنیس شێرێشێڤ گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد.
گۆڵی سێیه‌می رووسیا و یارییه‌كه، له خووله‌كی 71 ئارتێم زوبیا تۆماری كرد، له یه‌كه‌م خووله‌كی زیادكراوی یارییه‌كه‌ش شێرێشیڤ گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می رووسیا تۆمار كرد.
ته‌نها چوار خووله‌ك دواتر و له خووله‌كی 95، ئه‌لێكسانده‌ر گۆلۆڤین، گۆڵی یه‌كه‌می خۆی و پێنجه‌می یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد.
به‌و ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كه به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی رووسیا، كه میوانداری مۆندیال ده‌كات، كۆتایی هات.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ا. م