به‌ڤیدیۆ.. ئافره‌تێكی پاڵه‌وان پاسێكی 22 ته‌نی به 50 سه‌رنشینه‌وه راده‌كێشێت
ئافره‌ته‌كه به‌شی پێشه‌وه‌ی پاسه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی پشتێنهیهكهوه له‌خۆ به‌ستووه و پاسه‌كه له شوێنه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی كازاخستانی به‌ڕاكێشانی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر، كه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 22 هه‌زار كیلۆگرام به 50 سه‌رنشینه‌وه راده‌كێشێت و، ته‌حه‌دای گه‌وره‌ترین هێز ده‌كات، كه باوه‌ڕپێكردنی ئه‌سته‌مه.
رووداوی راكیشانی ئه‌و پاسه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا تۆماركراوه و، تێیدا داریا نهستیرۆفا، ئافره‌تی پاڵه‌وانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی و یاریزانی له‌شجوانی كازاخستان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له ڤیستیڤاڵی به‌ناوبانگی "Kenidlifest" له شاری ئه‌لماتا، گه‌وره‌ترین شاری كازاخستان ئه‌و سه‌ركێشییه ئه‌نجام ده‌دات.
وه‌ك ئه‌و ئافره‌ته ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، ته‌نیا ئه‌و بۆ راهێنان به‌شداری له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و خوله‌ى راهێنان بووه‌ته گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كاریگه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام و ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیاره، نهستیرۆفا به‌شی پێشه‌وه‌ی پاسه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی پشتێنهیهكهوه له‌خۆ به‌ستووه و هێزێكی زۆر بۆ راكیشانی پاسه‌كه به‌كار ده‌هێنێت و دواجار ده‌توانێت پاسه‌كه بۆ چه‌ند مه‌ترێك له شوێنه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
پیش‌تر داریا نهستیرۆفا ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوكردبۆوه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی بكات به به‌ڵگه بۆ هه‌موو كه‌سێك. وه‌ك خۆشی رایگه‌یاندووه، پێشتر داوای له راهێنه‌رانی خۆی كردبوو رێگه‌ی پێ بده‌ن بۆئه‌وه‌ی كامیۆنێكی 10 هه‌زار كیلۆگرامی راكێشێت، به‌ڵام راهێنه‌ره‌كانی هه‌رگیز پێشبینییان نه‌ده‌كرد كه ده‌توانێت پاسێك به زیاتر له دوو ئه‌وه‌نده‌ی كێشی داواكراو رابكێشێت.
H.B