به ڤیدیۆ... مێسی له یه‌كه‌مین یاری مۆندیال هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نا‌ئومێد كرد
ئایسله‌ندا له یه‌كه‌مین له مێژووی مۆندیالدا، ئارجێنتینای راگرت
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له یه‌كه‌مین یاری مۆندیالی 2018ـی رووسیا خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئایسله‌ندا دابه‌ش كرد و به‌یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان له یاریگه هاتنه ده‌ره‌وه.
سه‌ره‌تا له خوله‌كی 19 سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ یه‌كه‌مین گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیالی رووسیا بۆ تانگۆ تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئارجێنتینای زۆری نه‌برد، كاتێك ئالفرید ڤینبۆگاسۆن ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئایسله‌ندا یه‌كسان كرده‌وه و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین گۆڵ له مێژووی مۆندیال.
دواتر له گێمی دووه‌م، مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له خوله‌كی 64ـی یارییه‌كه لێدانێكی پێناڵتی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش سێیه‌مین به‌فیرۆدانی لێدانی پێناڵتییه له لایه‌ن مێسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی.
مێسی له 2012 به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا، له 2014 له‌گه‌ڵ به‌رازیل و له 2018 به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا لێدانی پێناڵتی به‌فیرۆ ده‌دات.
مێسی له دوایین 7 لێدانی پێناڵتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده و یانه‌كه‌ی 4 لێدانی به‌فیرۆ داوه، ئه‌مه‌ش خراپترین ریكۆردی ئه‌و یاریزانه‌یه له ڕووی له‌ده‌ستدانی لێدانی پێناڵتییه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له دووه‌مین یاری خۆی له مۆندیال رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر كرواتیا ده‌كات، ئایسله‌ندا و نێجیریاش رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.