مێسی: ئه‌وه‌ی روویدا، ئێمه به‌هێزتر ده‌كات
مێسی له باره‌ی به‌فیڕۆدانی لێدانه پێناڵتییه‌كه هاته ده‌نگ
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا دوای ئه‌وه‌ی لێدانێكی پێناڵتی به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا له‌ده‌ستدا و نه‌یتوانی له یه‌كه‌مین یاری ده‌ستپێكی مۆندیال سه‌ركه‌وتن بۆ تانگۆ ده‌ستبخات، ده‌ڵێت: به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو شتێك له ئه‌ستۆی خۆم ده‌گرم.
لیۆنێل مێسی بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مۆندیالی 2018ـی رووسیا لێدانی پێناڵتی به‌فیرۆ بدات، له‌مباره‌یه‌وه به میدیاكانی راگه‌یاند كه له ده‌ستدانی ئه‌و لێدانه پێناڵتییه زیاتر به‌هێزی ده‌كات.
مێسی له دوای یارییه‌كه‌ی ئایسله‌ندا گوتی: جارێ ئه‌وه سه‌ره‌تایه، پێویست ئارامبگرین و خۆمان بۆ بردنه‌وه له یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر كرواتیا ئاماده بكه‌ین.
مێسی ده‌شڵێت: پێویست به هیچ گوومان و نیگه‌رانی ناكات و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو شتێك له ئه‌ستۆم ده‌گرم و پێویسته هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه خۆمان بۆ یاری داهاتوو ئاماده بكه‌ین، ده‌شزانین كه ئه‌ركمان قورسه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دووه‌مین یاری خۆی له مۆندیال به‌رامبه‌ر كرواتیا ئه‌نجام ده‌دات.