به‌ ڤيديۆ.. له‌ وێستگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆشايگه‌رى ئاسمانى دوو كه‌شتيوان سه‌رقاڵى ئه‌م كاره‌ن

ناسا)، گرته‌ى ڤيديۆيى كاتى كاركردنى دوو كه‌شتيوانى بۆشايگه‌رى بڵاوكرده‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئاسمانى ئه‌مه‌ريكا(ناسا)، گرته‌ى ڤيديۆيى كاتى كاركردنى دوو كه‌شتيوانى بۆشايگه‌رى (دريۆ ڤيۆستيل و ريكى ئه‌رنۆڵد)ى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ هه‌ردووكيان له‌ ده‌ره‌وه‌ى وێستگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆشايگه‌رى ئاسمانى سه‌رقاڵى كاركردنن بۆ دانانى دوو كامێراى كوالێتى به‌رز له‌سه‌ر رووى ده‌ره‌وه‌ى وێستگه‌كه‌.