ڤیدیۆ.. پیاوێک خۆی كرده‌ قوربانیی وێنەیەکی سێلفی

به‌ قسه‌ی هاوڕێكانی نه‌كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

پیاوێکی تەمەن 35 ساڵ بەهۆی گرتنی وێنەیەکی سێڵفی لە بەرزی 56 مەترەوە لە باشووری وڵاتی هیندستان دەکەوێتە ناو تاڤگەیەكه‌وە و گیان لەدەستدەدات.

راجمان عوسمان کاجی، بۆ گرتنی وێنەکەی دەچێتە شوێنێکی مەترسیداری تاڤگەکە بەڵام کۆنترۆڵ لەدەست ده‌دات و دەکەوێتە خوارەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کاجی لە لایەن هاوڕێکانی لەمەترسی ئەو سەرکەشییەی ئاگادارکرابووه‌وه‌، بەڵام گوێی پێنەداون و سه‌ره‌نجام بووه‌ قوربانیی سیڵفییه‌ك.

تاڤگەکانی گۆکاک، ناوچەیەکی گەشتیارین لە باشووری هیندستان و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.