به ڤیدیۆ.. له یارییه‌كی دراماتیكیدا ئینگلاند شكستی به توونس هێنا
هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دیكه‌ی عه‌ره‌بی بووه قوربانی
له مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له دوایین خوله‌كه‌كان شكستی به هه‌ڵبژارده‌ی توونس هێنا و به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
هاری كه‌ین هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له خوله‌كی 11 خێراترین گۆلی له مێژووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال تۆمار كرد، هاری كه‌ین به تۆماركردنی ئه‌م گۆڵه بووه بچووكترین كاپتن كه له مێژوودا له مۆندیال گۆڵ بۆ ئینگلاند ده‌كات.
دواتر له خوله‌كی 35 فرجانی ساسی له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ توونس یه‌كسان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش تاكه گۆڵی یاریزانێكی عه‌ره‌به له مۆندیالی رووسیا.
له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره‌كه له خوله‌كی 91 روویدا، كاتێك هاری كه‌ین به لێدانی سه‌ر دووه‌مین گۆڵی خۆی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال تۆمار كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی به‌خشییه وڵاته‌كه‌ی.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند یاری داهاتوو له مۆندیال رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رامبه‌ر په‌نه‌ما ئه‌نجام ده‌دات، هه‌ڵبژارده‌ی توونس و به‌لجیكاش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.