به‌ڤیدیۆ.. له‌دایكبوونی به‌چكه دۆلفینێك لێره ببینه
دوای له‌دایكبوونی به‌چكه دۆلفینه‌كه كۆمێنتهری باخچه‌كه به ئاماده‌بووانی گوت: ژیانێكی نوێ له‌به‌رچاوی ئێوه هاته دونیا
K24- هه‌ولێر:
گه‌شتیارانی باخچه‌ی دۆلفینه‌كان له شاری ئۆدیسای وڵاتی یۆنان، توانییان چركه‌ساته‌كانی له‌دایكبوونی به‌چكه دۆلفینێك له‌ناو حهوزیكی تایبه‌ت به ئاهه‌نگه‌كانی نمایشی دۆلفینه‌كان به‌چاوی خۆیان ببینن.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له گه‌شتیاران تۆماركراوه و سایتی "048.ua" بڵاویكردۆته‌وه، دیمه‌نی دۆلفینێك نیشان ده‌درێت، كه ساتی له‌دایكبوونی به‌چكه‌كه‌ی تۆماركراوه و، له‌كاتی له‌دایكبوونی به‌چكه دۆلفینه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران له شوێنه‌كه ئاماده بوون و ئه‌و دیمه‌نه‌یان بینی.
دوای رووداوه‌كه‌ش، كۆمێنتاری باخچه‌ی دۆلفینه‌كان له‌ڕێگه‌ی بلندگۆوه ئه‌و رسته‌یه‌ی به ئاماده‌بوان راگه‌یاند: "ژیانێكی نوێ له‌به‌رچاوی ئێوه هاته دونیا".
H.B