به فه‌رمی ئارسێناڵ گۆڵپارێزێكی نوێی بۆ ریزه‌كانی گواستنه‌وه
یه‌كێك له دیارترین گۆڵپارێزه‌كانی ئه‌ورووپای گواسته‌وه
یانه‌ی ئارسێناڵ به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی بێرنارد لێنۆی گۆڵپارێزی لیڤه‌ركووزنی به 18 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
بێرناردۆ لینۆی 26 ساڵ له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی لیڤه‌ركووزن پێگه‌یشتووه و ماوه‌ی 5 وه‌رزه له بۆندزلیگا یاری بۆ ئه‌م یانه‌یه ده‌كات، 304 یاری له‌گه‌ڵ لیڤه‌ركووزن كردووه و له 100 یاری تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێشتر بێرنارد لینۆ له لایه‌ن یانه‌كانی لیڤه‌رپوول، پاریس سانجێرمان، ریال مه‌درید و بایرن میونشن داوا كراوه.
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، هاتنی ئه‌م گۆڵپارێزه بۆ یانه‌ی ئارسێناڵ، ده‌رگای رۆیشتن له یانه‌ی تۆپچییه‌كان له‌به‌رده‌م داڤید ئۆسپینای گۆڵپارێزی كۆلۆمبی ده‌كاته‌وه.