"مێسی ده‌ستی له دوورخستنه‌وه‌ی 7 راهێنه‌ر هه‌بووه"
راهێنه‌رێك ئاشكرای ده‌كات كه مێسی 7 راهێنه‌ری ئارجێنتینای دوورخستۆته‌وه
ریكاردۆ لۆمباردی یه‌كێكه له دیارترین راهێنه‌ره‌كانی ئارجێنتینا و سه‌رپه‌رشتی زیاتر له 20 راهێنه‌ری یانه‌كانی كردووه، له دوایین لێدوانی‌دا ره‌خنه‌ی توند له لیۆنێل مێسی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: مێسی ده‌ستی له دوورخستنه‌وه‌ی 7 راهێنه‌ر هه‌بووه.
لۆمباردی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Oleـی ئارجێنتینا بڵاوبۆته‌وه جه‌خت له‌و ده‌كاته‌وه كه مێسی هۆكار بووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی 7 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ.
ده‌شڵێت: مێسی له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌ی پلانه‌كانی راهێنه‌ر یاری ده‌كات و چی شتێك بۆخۆی پێی خۆش بێت ئه‌وه ده‌كات و گوێ به ڕێنماییه‌كانی راهێنه‌ر نادات.
لۆمباردی گوتیشی: مێسی گوێ به‌م هه‌موو خۆشه‌ویستییه نادات كه له لایه‌ن یاریزانه‌كان و هانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌بڕدرێت، ته‌نانه‌ت له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر كرواتیا، مێسی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده نامۆ ده‌ركه‌وت و هه‌ركه‌سێك سه‌یری ده‌موچاوی مێسی كردبا ده‌یگوت ئارجێنتینا (5 ـ 0) ده‌دۆڕێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، مانوێل پێتی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا كه مۆندیالی 1998ـی له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێره‌كان برده‌وه، ده‌ڵێت: مێسی پێویسته شه‌رم له خۆی بكاته‌وه، نه‌ده‌بوو له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كرواتیا سه‌ری خۆی نزم بكات.
مانوێل پێتی ده‌شڵێت: مێسی به‌رگه‌ی فشار و یارییه گه‌وره‌كان ناگرێت، ته‌نانه‌ت له چامپیۆنزلیگیش هه‌ستمان پێكرد كه توانای یارییه گه‌وره‌كانی نه‌ماوه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له مۆندیالی 2018 دوو یاری ئه‌نجام داوه و له یارییه‌ك یه‌كسانبووه و یارییه‌كیشی دۆڕاندووه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵیشی كردووه و مێسی لێدانێكی پێناڵتیشی له‌ده‌ستداوه.