به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر وه‌ڵامی ئه‌سه‌د ده‌داته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر: به ئه‌رێنییه‌وه له هه‌ر رێككه‌وتنێك ده‌ڕاونين به‌ڵام ئاماده نین رۆژئاوای كوردستان راده‌ستی رژێمی سووریا بكه‌ين
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وان به ئه‌رێنییه‌وه له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ رێككه‌وتن ده‌ڕاونن، به‌ڵام ئاماده نین رۆژئاوای كوردستان راده‌ستی رژێمی سووریا بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا له لێدوانێكدا دووپاتیكرده‌وه: "باكووری سووریا به هێز كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ينه‌وه".
له لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌سه‌د گوتی، ئه‌وان ده‌ستیان به ده‌ستپێشخه‌ری رێككه‌وتنی نیشتیمانی كردووه و، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریا به كوردیشه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆڕێبه‌ریش ده‌ڵێن، ئه‌وان به ئه‌رێنی سه‌یری ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی له‌مجۆره ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی كه له سووریا له‌ئارادایه و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك داگیركراوه و گۆڕانی دیمۆگرافی به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا هێنراوه، ئه‌وان ئاماده نین هه‌رگیز خاكی رۆژئاوای كوردستان راده‌ستی رژێمی سووریا بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌داران به‌دووری ده‌زانن رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان هێزه‌كانی رژێمی سووریا و هێزه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆڕێبه‌ری رووبدات. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، چه‌ند دیدارێكی نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام دیار نییه ئاخۆ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و دیدارانه به‌خواستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ده‌بن یانیش نا.
له لێدوانه‌كه‌یدا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا دانی به‌وه‌دا نابوو، كه "راسته خاكی سووریا پارچه‌كراوه، به‌ڵام گه‌له‌كه‌ی یه‌كگرتووه"، گوتیشی، "ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به‌ڕێككه‌وتن چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا ناچارن له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه".
H.B