ده‌نگۆى ئازادكردنى شه‌ش بارمتهكهى لاى داعش بڵاوده‌بێته‌وه و هێزه ئه‌منييه‌كانيش ره‌تيده‌كه‌نه‌وه
زانيارى نوێ له باره‌ى ئه‌و شه‌ش هاووڵاتييهى له لايه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون
K24– هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى عێراقى، رايگه‌ياند، ئه‌و شه‌ش هاووڵاتييهى له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه له سه‌ر رێگه‌ى كه‌ركووك به‌غدا رفێندرابوون، ئازاد كراوون، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه، راگه‌ياندنى ئه‌منى عێراق، هه‌واڵه‌كه‌ى ره‌تكرده‌وه.
سايته عێراقييه‌كان و كه‌ناڵى رووسياليه‌وم له زارى سه‌رچاوه‌يه‌ك له سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئه‌منى، بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى تيرۆريست ده‌ستگيركراوون، كه تێوه‌گلابوون له رفاندنى شه‌ش هاووڵاتييه‌كه و به‌و هۆيه‌وه شه‌ش هاووڵاتييه‌كه رزگار كراوون، كه له‌سه‌ر رێگه‌ى كه‌ركووك به‌غدا له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه رفێندرابوون.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ئازادكردنيان، فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنهكان داواى له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن كرد، له پێناو پاراستنى گيانى ئه‌و هاووڵاتيانهدا خۆيان له بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده و ده‌نگۆ بپارێزن.
پێشتر رێكخراوى داعش له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ى كردبوو، ئه‌گه‌ر بێت‌و له ماوه‌ى سێ رۆژدا ده‌ستگيركراوه‌كانى داعش ئازاد نه‌كرێن.
به‌ر له دوو رۆژ، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له میدیای رێكخراوی داعش "ئاژانسی ئه‌عماق" بڵاوكرابۆوه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌نبار و كه‌ربه‌لا كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه رفێندراون نیشان دران.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ئه‌و هاووڵاتیانه كه دوو چه‌كداری داعش له‌سه‌ر سه‌ریان وه‌ستاون، جگه له ناساندنی خۆیان داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان له مردن رزگار بێت، هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی داعش له زیندانه‌كانی عێراق ئازاد بكرێن، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون و سزای جیاوازیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
رفێندراوان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ته‌نیا مۆڵه‌تی 3 رۆژ بۆ حكوومه‌تی عێراق دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته داعشه‌كان ئازاد نه‌كرێن، ئه‌وا چاره‌نووسیان مردنه.
له كۆتایی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا، یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ی كه له‌سه‌ر سه‌ری هاووڵاتییه رفێندراوه‌كان وه‌ستاون، مۆڵه‌تی ئه‌و سێ رۆژه بۆ ئازادكردنی ئافره‌ته داعشه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه و به‌ڵێن ده‌دات، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق داواكه‌یان له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا بارمته‌كان گوللـه‌باران ده‌كه‌ن.
H.B