به ڤیدیۆ.. مارێكی گه‌وره ده‌یه‌وێت سه‌گێگ قووت بدات
خه‌ڵك سه‌گه‌كه له‌ناو ده‌می ماره‌كه رزگارده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌ك، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، مارێكی گه‌وره سه‌گێكی گرتووه و ده‌یه‌وێت قووتی بدات و بیكاته ژه‌مێك.
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، دانیشتووانی گوندێكی تایلاند هاوكاری سه‌گه ره‌شه‌كه ده‌كه‌ن، به دار و تێڵا له‌ناو ده‌می ماره‌كه رزگاری ده‌كه‌ن و را ده‌كات.
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا وایانده‌زانی سه‌گه‌كه له‌ناو ده‌می ماره‌كه مردووه، به‌ڵام ته‌نها جووڵه‌یه‌كی كلكی سه‌گه‌كه، دانیشتووانه‌كه‌ی دڵنیاكرده‌وه كه هێشتا زیندووه و به په‌له هاوكارییان كرد، تا ئه‌و كاته‌ی ماره‌كه به‌ریدا و سه‌گه‌كه‌ش رزگاریبوو.
ا. م