به ڤیدیۆ.. دوو ته‌قینه‌وه له عه‌فرین روویاندا
10 كه‌س كوژران و برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
دوو ته‌قینه‌وه له شارۆچكه‌ی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان روویاندا و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له عه‌فرین رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له فلكه‌ی كاوه، شه‌قامی (ڤێلات – ڤێلاكان)ی شاره‌كه، له نزیك ناوه‌ندی پۆلیسی سه‌ربازی، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ته‌قینه‌وه، به هۆیه‌وه 10 كه‌س كوژران و برینداربوون.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هه‌ندێك رێگه‌ی سه‌ره‌كی شارۆچكه‌كه گیراون و ناوچه‌كه‌ش گه‌مارۆ دراوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری له ناوخۆی گرووپه چه‌كداره‌كانی سوپای ئازاد روويداوه.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كاندا رانه‌گه‌یاندووه.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به‌هۆی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كان، چه‌ند ته‌رمێك ته‌واو سووتاون و ناناسرێنه‌وه.
ا. م