كاكا هۆكاری ئاسته‌خراپه‌كه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا ئاشكرا ده‌كات
پێیوایه یه‌ك هۆكار هه‌یه بۆ ئاستخراپی مێسی له 2 یاری سه‌ره‌تای له مۆندیال
ریكاردۆ كاكا ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل هۆكاری دابه‌زینی ئاستی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی روون ده‌كاته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی زیاتر بۆ نێو پێكهاته‌كه‌ی تانگۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی مێسی له دوایین یاری به‌رامبه‌ر نێجیریا رۆڵی له گه‌یاندنی وڵاته‌كه‌ی بۆ قۆناخی 16 هه‌بوو.
ریكاردۆ كاكا كه پێش مێسی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری بردۆته‌وه و له كۆتایی وه‌رزی رابردوو به‌یه‌كجاری له ته‌مه‌نی 36 ساڵی وازهێنانی خۆی له یاریكردن راگه‌یاند.
كاكا له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئه‌مریكا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه مێسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كه‌وتۆته دۆخێكی ئێجگار قورس.
كاكا ده‌شڵێت: هۆكاری دابه‌زینی ئاستی مێسی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به یاریزانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری هه‌یه كه ئاستێكی باش پێشكه‌ش ناكه‌ن، مێسی ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی زۆر ده‌دات، به‌ڵام كاتێك لاوازی ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی ده‌بینێت له ڕووی ده‌روونییه‌وه ده‌ڕووخێت.
كاكا گوتیشی: یاریزانه‌كانی ئارجێنتین به‌باشی له مێسی تێناگه‌ن، ئه‌وان بوونه‌ته سێبه‌رێكی ڕه‌ش له‌سه‌ر مێسی و كاریگه‌رییه‌كی خراپیان له‌سه‌ر دروست كردووه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018، له یاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئایسله‌ندا یه‌كسانبوو، له دووه‌م یاری به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به كرواتیا دۆڕا، پاشان له سێیه‌مین یاری زۆر به‌زه‌حمه‌ت به‌ربه‌ستی نێجیریایان بڕی، له‌و یارییه‌دا مێسی تاكه گۆڵی خۆی له‌م مۆندیاله تۆمار كرد و له قۆناخی 16ـی مۆندیالیش فره‌نسا و ئارجێنتینا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.