پێکھاتەی سەرەتایی ھەڵبژاردەی لاوانی پارێزگای ھەولێر راگه‌یاندرا

ناسنامه‌ی 30 یاریزانی بانگهێشتكرا ئاشكرا كرا

بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاکانی کوردستان بۆ ئاستی لاوان, کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامی دەدات, ھەڵبژاردەی لاوانی ھەولێر ناوی سەرجەم یاریزانە بانگھێشتگراوەکانی ئاشکرا کرد، کە بڕیاریە رۆژی 25/7/2018 لە شاری سلێمانی بەرێوەبچێت.

ستافی راھێنەران پێکھاتوون لە (عه‌بدوڵڵا مەحموود ـ راھێنەر)، (ئەحمەد شکور ـ یاریدەدەری راھێنەر)، (کاوە ئیبراھیم راھێنەری گۆڵپارێزەکان).

 یاریزانەکانیش پێکھاتوون لە: (ماتیۆس ئەلیاس، زەید مەغدید، ئیبراھیم ئەنوەر، عومەر ئیبراھیم، محەمەد کەیفی، محەمەد رەشاد، نه‌وشێروان لوقمان، حەسەن فەلاح، یووسف عەلی لە یانەی ھەولێر).

 (ھاورێ شێرزاد، نەزیر حەمید، ئاکام ھاشم، ئیبراھیم بەکر، بژار مەھدی، توانا ئەمیر، مەھدی سیامەند،  یاریزان عبداللە لە پێشمەرگەی ھەولێر).

 رەوەند فەیسەل، گەیلان لوقمان، ئەمیر ئیسماعیل، دیدار بەکر، ژیار گۆڤەند، ئوسامە جاسم، سیداد عەدنان، لە یانەی برایەتی.

 مەتین جەمال، رشدی شێرە عەلی، رەوەز عەلی، محەمەد مەسعوود، لە یانەی ھەندرێن، ئاکۆ عوزێر زرار، رەوا عەبدولرەحمان لە یانەی بروسک.

بریارە رۆژی یەکشەمە لە یاریگای دووەمی ھەولێر، ھەڵبژاردەی لاوانی پارێزگای ھەولێر, کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە یەکەم یەکەی مەشقی خۆیان ئەنجام بدەن، ئەمە پێکھاتەی سەرەتای تیپەکەیە دوای ھەڵسەنگاندن، بریار لەسەر ئەو پێکھاتەیە دەدەن، کە بەشداری لە خولەکە دەکەن، تیپه‌كه‌ش لە لایەن لقی ھەولێری تۆپیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م