به ڤيديۆ.. چه‌ند ئافره‌تێكى گه‌شتيار له مزگه‌وتێكدا سه‌ما ده‌كه‌ن
له‌وێ به جلى نيمچه رووته‌وه ده‌ستيان به سه‌ما كرد
K24 – هه‌ولێر:
چه‌ند ئافره‌تێك، دواى ئه‌وه‌ى وه‌ك گه‌شتيار چوونه مزگه‌وتێكى ماليزياوه، له‌وێ به جلى نيمچه رووته‌وه ده‌ستيان به سه‌ما كرد. بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى سهماكهيان، بووه هۆى داخستنى مزگه‌وته‌كه به رووى گهشتياراندا.
ئيداره‌ى مزگه‌وتى دێرين و گه‌وره‌ى شارى كوتا كينابالۆى ماليزى بڕياريدا چيديكه رێگه نه‌دات، گه‌شتياران رووبكه‌نه مزگه‌وته‌كه‌يان.
جه‌مال سكران، سه‌رپه‌رشتيارى مزگه‌وته‌كه، گوتى: "ئێمه ده‌رگاى مزگه‌وته‌كه‌مان بۆ گه‌شتياران كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى جوانى ئاينهكهمان ببينن و ئاشناى ئيسلام بن، به‌ڵام ره‌فتارى ئه‌و ئافره‌ته سهماكارانه سوكايهتييه بۆ پيرۆزييهكانمان، بۆيه بڕيارماندا ده‌ستبه‌جێ ده‌رگاى مزگه‌وته‌كه به رووى گهشتياراندا دابخه‌ين"..
وه‌ك له گرته ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند ئافره‌تێك به جلى نيمچه رووته‌وه له ده‌روازه‌ى مزگه‌وته‌كه سه‌ما ده‌كه‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆييه، بووه هۆى توڕه‌بوونى موسڵمانانى ماليزيا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتانه‌ى بۆ ناوچه‌كه بڕيار بوو ئه‌نجام بدرێن.
وه‌زيرى گه‌شتوگوزارى ماليزياش بڕياريدا، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه بكرێت و سزاى ئه‌و كۆمپانيايهش بدرێت كه رێگه‌ى داوه گه‌شتياره‌كانى سوكايه‌تى به پيرۆزييهكان و شوێنى خواپه‌رستى موسڵمانان بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر