به ڤيديۆ.. ئێرانييه‌كان به كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگ پێشوازييان له هه‌ڵبژارده‌كه‌يان كرد
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌يان مۆنديالى به‌جێهێشت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌دان هانده‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئێران له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تاران، به ئاهه‌نگگێڕان پێشوازيان له هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌يان له مۆنديالى رووسيا كرد، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌يان مۆنديالى به‌جێهێشت.
هه‌ڵبژارده‌ى ئێران پله‌ى سێيه‌مى له كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م گرتبوو، چوار خاڵى به‌ده‌ستهێنابوو، دواى ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژارده‌ى مه‌غريبى برده‌وه و له به‌رامبه‌ر ئيسپانياش دۆڕا و له‌گه‌ڵ پورتوگاليش به‌رامبه‌ر يه‌ك بوون.